٥ ئازار ٢٠٢٢ - ٠٤:١٩
تەقینەوەی قورسی ھەمارە نەوتەکانی باکووری سووریا

سەرچاوە خۆجێییەکانی سووریا باسی ئەوەیان کردووە کە، دوابەدوای ئاگرکەوتنەوە لە پاڵاوگەیەکی سەرەتایی لە باکووری ئەم وڵاتە، تەقینەوەیەکی گەورە ڕووی داوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - سەرچاوە خۆجێییەکانی سووریا، نیوەڕۆی ڕۆژی ھەینی ڕایانگەیاند: ھەمارەکانی سووتەمەنی لە پاڵاوگەیەکی سەرەتایی نەوت لە ناوچەی «تەرحین» ھەڵکەوتوو لەد شاری «ئەلباب»ی پارێزگای «حەڵەب» تەقیونەتەوە.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، ئەم تەقینەوەیە لە بەر دەڵێندرانی سووتەمەنی لە ھەمارێکی ئەم پاڵاوگەیە ڕووی داوەو ئاگر تەواوی تانکەرو ھەمارەکانی داگرتووە.

میدیاکانی سووریا ھەتا ئەم کاتە لە بارەی ڕادەی زیانی ماددی و قوربانیی شیمانەیی کارەساتەکە ھیچیان نەدرکاندووە.

342/