بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - «مستەفا کازمی» سەرۆک وەزیرانی عێراق لە میانەی کۆبوونەوەی ئاسایی ئەنجومەنی وەزیران وتی: عێراق ئەمڕۆ بەرەوڕووی ھەل و مەرجێکی ھەستیارە کە ئەم ھەل و مەرجە پەرەسەندنی ھەوڵی تەواوی کۆتلە سیاسییەکان بۆ ھەنگاو ھەڵگرتن لە ئاراستەی پێکھێنانی دەوڵەتێکی کاریگەروھێزمەند دەخوازێ بۆ خزمەت کردن بە شارومەندان و وڵات و گەشەی ئابووری.
کازمی ھەروەھا وێڕای ئاماژە کردن بە بەرنگاریی ھێزە ئاسایشتییەکانی عێراق لە ھەمبەر تیرۆریستانی داعش لە ناوچە جۆربەجۆرەکانی ئەم وڵاتە، وتیشی: ھێزەکانی ئاسایشتی عێراق لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوو توانییان کۆمەڵێک لە ئەندامانی داعش بکوژن و یان قۆڵبەستیان کەن.
سەرۆک وەزیرانی عێراق وتیشی: لە باربردنی ھەوڵی بووژاندنەوەی تیرۆریستانی داعش بە یارمەتیی ھێزەکانی ئاسایشتی عێراق داگری سوپا، دەزگای دژەتیرۆر، سەرکردایەتیی ئۆپراسیۆنی ھاوبەش، حەشدی شەعبی و پێشمەرگەو ھەروەھا دەزگای ئاسایشتی نیشتیمانی و ھەواڵگریی وەزارەتی نێوخۆ مسۆگەر کراوە.
342/