١٩ شوبات ٢٠٢٢ - ٠٨:٠٥
هەرێمی کوردستان عێراق ناوچەیەکی هێمن بۆ گرووپە تیرۆریستییەکان و مووسادە

نوێنەرێکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسای عێراق ڕایگەیاند هەرێمی کوردستانی عێراق بۆتە ناوچەیەکی هێمن بۆ گرووپە تیرۆریستییەکان و مووساد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - بە گوێرەی ئەلمەعلوومە، عارف حەمامی نوێنەری هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسای عێراق ڕایگەیاند هەرێمی کوردستانی عێراق بۆتە ناوچەیەکی هێمن بۆ گرووپە تیرۆریستییەکان و مووساد.

ئەو وتیشی: لە کاتی گۆڕانی ڕژیمی پێشووی عێراق تا ئێستا، هەرێمی کوردستان ناوچەیەکی هێمن بۆ قاچاخچییەکان و گرووپە تیرۆریستییەکان بووە.

ناوبراو داکۆکی کرد: هەرێمی کوردستانی عێراق ئاسایش و حاکمیەتی عێراق تووشی خەسار دەکات.

342/