١٥ شوبات ٢٠٢٢ - ١٤:٥٧
یەکەم کۆبوونەوەی ھاوبەشی وەبەرھێنانی ئێران و عێراق

سەرۆکی گشتیی رێکخراوی وەبەرھێنان و یارمەتیە ئابووری و تەکنیکیەکانی ئێران رایگەیاند : یەکەم کۆبوونەوەی ھاوبەشی وەبەرھێنانی ئێران و عێراق بە ئامادەبوونی ھەزار چالاکی ئابووریی بەڕێوەدەچێت .

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - عەلی فکری سەرۆکی گشتیی رێکخراوی وەبەرھێنان و یارمەتیە ئابووری و تەکنیەکانی ئێران بە ئاماژە بە بەڕێوەچوونی پیێشانگەی دەرفەتەکانی وەبەرھێنانی عێراق کە لە 8 تا 11 ی خاکەلێوەی ساڵی داھاتوو ( 1401 ) لە بەغدا بەڕێوەدەچێ ، گوتی : دەرفتەکانی وەبەرھێنانی ئێران لەم پێشانگەیەدا بە شارومەندانی عێراق و وڵاتانی دیکە دەناسێندرێ .

فکری گوتیشی : ئامانج لە ئامادەبوون لە پێشانگەی دەرفەتەکانی وەبەرھێنان لە عێراق ، ھیدایەتی دروستی وەبەرھێنەرانی عێراقی بەرەو پرۆژەکانی ئێرانە . 

342/