بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - «شێخ ڕەشید ئەحمەد» وەزیری نێوخۆی پاکستان سبەینێ دووشەممە لە بنکەی ئاسمانیی «نوورخان» لە «ئەحمەد وەحیدی» وەزیری نێوخۆی ئێران و شاندەکەی یاوەری پێشوازی دەکات.
وەزیری نێوخۆی ئێران بڕیارە لەگەڵ کاربەدەستانی پایەبەرزی پاکستان لەوانە سەرۆک وەزیران و وەزیری نێوخۆ دیدار بکات.
دیدارەکەی نێوان «ئەخمەد وەحیدی» لەگەڵ «عیمران خان»ی سەرۆک وەزیرانی پاکستان سبەینێ ئەنجم دەگرێ.
ھەروەھا لە دیداری وەزیرانی نێوخۆی ئێران و پاکستان بابەتگەلێکی پەیوەست بە ھێزمەند کرانی بەڕێوەبەرایەتیی سنوورەکان و بەرەوپێش بردنی ڕێککەوتنی گۆڕینەوەی زیندانییەکان وتووێژیان لەسەر دەکرێت.
342/