١٢ شوبات ٢٠٢٢ - ١٠:٥٩
٢٠ ئەندامی مەترسیداری داعش لە زیندانی سەناعەی حەسەکە هەڵاتوون

راوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی عێراق رایگەیاند: ٢٠ ئەندامی مەترسیداری داعش لە زیندانی سەناعەی حەسەکە هەڵاتوون.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - بە گوێرەی کوردستان تی ڤی، قاسم ئەعرەجی رایگەیاند: بوونی هەزاران ئەندامی داعش لە زیندانەکانی کوردستانی سووریا، مەترسییەکی گەورە بۆ ئاسایشی عێراقە.

ئەو داوای لە وڵاتە ئەورووپییەکان کرد شارۆمەندە داعشییەکانی خۆیان بگوازنەوە بۆ وڵاتەکانی خۆیان و راشیگەیاند: لە هێرشی ئەم دواییانەی داعش بەم زیندانانە، ٢٠ ئەندامی مەترسیداری داعش لە زیندانی حەسەکە هەڵاتوون.

لە هێرشی ئەم دواییانەی داعش بۆ زیندانەکانی کوردستانی سووریا، ژمارەیەک ئەندامی داعش هەڵاتوون و ژمارەیەکیش قۆڵبەست کران و بۆ زیندان گوێزرانەوە.

342/