بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - لە ئێوارەی ٢١ی ڕێبەندانی ئەمساڵ ملوێنان کەس لە خەڵکی ئێران بە ئامادە بوون لە سەر بانی ماڵەکانیان جەختیان لە پاراستنی شۆڕش و دەستکەوتە مەزنەکانی ئەم ڕووداوە شکۆمەندە کردەوە.
ھاوکات لەگەڵ ھاواری «اللە اکبر» لە زۆرێک لە مەسدانەکانی شارەکاندا، ئاھەنگی چراخانیش بە بۆنەی سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامی و دەیەی فەجر لە سەرتاسەری وڵات بەڕێوە چوو.
جەماوەری تارانیش بە ھەڵدانی ھاوکاتی دروشمی «اللە اکبر» ھاودڵی و ھاوڕێیەتی و یەکگرتوویی خۆیانیان پیشان داو بە بۆنەی ڕێزنان لە یەوموڵڵای ٢٢ی ڕێبەندان ئەمشەویش ھەر مەیدانە سەرەکییەکانی شارو سەیرانگە گەورەکانی پێتەخت ئاھەنگی چرخانی و تیشک ھاویشتن بە خۆیانەوە دەبینن.
342/