بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - لە ڕاگەیەندراوێكدا جەختی لەوە کردووەتەوە کە، ڕۆژی یەكشەممەی داهاتوو 13ی شوبات وادەی مشت و مڕە لەبارەی ئەو داوایەی دژ بە قبوڵكردنی كاندیدی هۆشیار زێباری بە ژمارە 17/ فیدڕاڵی تۆماركراوە.
یەكشەممەی ڕابردوو دادگای باڵای فیدراڵی ڕێوشوێنەكانی كاندیدكردنەكەی زێباری بۆ پۆستی سەرۆك كۆمار ڕاگرت تا یەكلاكردنەوەی دۆسیەكە.
ئەوەش دوای ئەو سكاڵایە بوو كە لەلایەن هەر چوار پەرلەمانتار (عەلی توركی جسوم، دیلان غەفور ساڵح، كاروان عەلی یاروەیس و كەریم شكور) تۆماركرا و تیایدا ئاماژەیان بەوەداوە كاندیدكردنی زێباری پێچەوانەی بڕگەکانی دەستوورە.
342/