بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - به‌هۆی به‌فربارین به‌شێوه‌ی پچڕ پچڕ، رێگای ٤٦ گوند له پارێزگای سێواس داخراون.
به پێی راپۆرتی هەواڵدەریی ئاناتولی ، فه‌رمانگه‌ی تایبه‌تی پارێزگای سێواس رایگه‌یاند، تیمه په‌یوه‌ندیداره‌کان به‌رده‌وامن له هه‌وڵه‌کانیان بۆ راماڵینی به‌فری که‌ڵه‌که‌بووی سه‌رشه‌قامه‌کان و کردنه‌وه‌ی رێگاکان به رووی هاتوچۆدا.
تیمه‌کان سه‌ره‌تا هه‌وڵی کردنه‌وه‌ی ئه‌و رێگایانه ده‌ده‌ن که هه‌واڵیان پێده‌گات رووداوه‌کانی وه‌ک نه‌خۆشبوون، له‌دایکبوون و کۆچی دوایی کردن له چ ناوچه‌یه‌ک روویانداوه.
پله‌کانی گه‌رما له شه‌ودا بۆ خوار ١٥ پله‌ی ژێر سفری سه‌دی دابه‌زین و له رۆژیشدا بۆ ١٠ پله‌ی ژێر سفری سه‌دی، به‌مه‌یش شه‌پۆلێکی سه‌رماوسۆڵه‌ی سه‌خت کاریگه‌ری نه‌رێنی کردووه‌ته سه‌ر ژیانی هاووڵاتییان له شاری سێواس.
342/