٣ شوبات ٢٠٢٢ - ١٩:١٣
هۆکارەکانی هێرشی داعش بۆ زیندانی حەسەکە چی بوو

سوهەیل غازی کارناسی پرسی سووریا دەڵێت: یەکێک لە هۆکارەکانی هێرشی داعش بۆ زیندانی سەناعە لە سووریا، لاواز بوونی زانیاریی هاوپەیمانی و هێزە کوردەکان بو.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - سوهەیل غازی لەم بارەوە وتی: هیزەکانی هاوپەیمانی بەرەنگاری لە گەڵ داعش و هێزە دیموکراتیکەکانی سووریا لە کۆکردنەوەی زانیاری لە سەر تواناکانی داعش لاواز بوون.

ئەو وتیشی: هێزەکانی هاوپەیمانی خەریکی هەوڵ دان بۆ ڕێگری لە دزەی هێزەکانی دیکە بۆ ناوچە کوردنشینەکانی سووریان و هێزە کوردەکانیش خەریکی شەڕ لە گەڵ هێزەکانی ژێردەسەڵاتی تورکیان بۆیە نەیانتوانیوە خۆیان بۆ بەرەنگاری لە گەڵ داعش ئامادە بکەن.