بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - ئایەتوڵڵا «سەیید ئیبراھیم ڕەییسی» سەرۆک کۆماری وڵاتەکەمان لە پەیامێکدا بۆ «شی جین پینگ» سەرۆک کۆماری گەلی چین نووسی: گەییشتنی جێژنی بەھارەو ساڵی نوێی چینی لە بەڕێزتان و جەماوەری سەربەرزی چین لە ناخی دڵەوە پیرۆزبایی دەکەم.
لە پەیامی سەرۆک کۆماردا ھاتووە: خۆشحاڵم کە لە سەرەتای ساڵی تازەدا، پەیوەندیەکانی ھەردووک نەتەوەکە چووەتە قۆناغی پەنجاساڵی دووھەمی پەیوەندییە دیپلۆماسییەکان و ڕاگەیاندنی ڕاپەڕێندرانی بەرنامەی ھاوکاریی تۆکمەی ٢٥ ساڵە. بە ھیوام لە سای ئەو متمانە سیاسییە بەرامبەرەی لە نێوان تاران و پەکین دا پێکھاتووەو لە ئەنجامی ڤھاوبەشی لەگەڵ بەڕێزتاندا، شایەتی گەشەو قوڵ بوونەوەی ھاوکارییە دوو قۆڵی و ناوچەیی و نێونەتەوەییەکان بین لە تەواوی بوارەکاندا بە تایبەت بەرژەوەندیی ھاوبەشی وڵاتانی ڕوو لە گەشە.
ئایەتوڵڵا ڕەییسی وێڕای ئاواتی تەندروستی، سەرکەوتن و بەختیاری بۆ سەرۆک کۆمارو گەلی چینی برا نووسی: دیارە بە ڕابەرایەتیی بلیمەتانەی بەڕێزتان لە ساڵی تازەدا جیھان شایەتی بەرپاکرانی سەرکەوتووانەی ئۆلەمپیکی زستانەی پەکین دەبێت.
342/