١ شوبات ٢٠٢٢ - ١٣:٠٦
بەرنامەی هاوکاری ئێران و چین بەهێزتر دەچێتە پێشەوە

وەزیری دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند: ئەمساڵ بە دەسپێکی پەنجا ساڵی دووهەمی پێوەندیی دیپلۆماتیکی دوو وڵاتی ئێران و چین، بەرنامەی هاوکارییە گشتییەکان بە هەوڵی بەردەوام، باشتر و بەهێزتر دەچێتە پێشەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - حسێن ئەمیرعەبدوڵڵاهیان وەزیری دەرەوەی ئێران لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تویتەر نووسی: لە سەروبەندی ساڵی نوێی چینی و ئۆلەمپیکی زستانەی پەکین باشترین ئارەزووەکانم بۆ خەڵک و دەوڵەتی چین هەیە. ئارەزووی سەرکەوتنم بۆ یارییە زستانەکان هەیە و پیرۆزبایی ساڵی نوێی چینی لە دۆستانی چینی دەکەم.

نابراو جەختی کرد: ئەمساڵ بە دەسپێکی پەنجا ساڵی دووهەمی پێوەندی دیپلۆماتیکی دوو وڵاتەکە، بەرنامەی گشتی ئێران و چین بە هەوڵی بەردەوام، باشتر و بەهێزتر دەچێتە پێشەوە.

342/