بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - دوای گێرەوکێشەیەکی زۆر یەکەم کۆبوونەوەی پەرلەمانی تازەی عێراق ڕۆژی ٩ی ژانویە بەرپا کراو «موحەممەد حەلبوسی» ھەمیسان کرایەوە بە سەرۆکی پەرلەمان.
بە تێپەڕینی نزیکەی سێ حەوتە، سەرۆکی پەرلەمان لە بەیاننامەیەک دا ڕایگەیاند: ڕۆژی پێنج شەممە کۆبوونەوەیەک بۆ لێکدانەوەی یاساو ڕێسا و ھەنگاوەکانی پەیوەست بە پاڵێوراوەتیی پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق بەڕێوە چووە.
بە گوێرەی ئەم بەیاننامەیە لە کۆبوونەوەکەدا بڕیار درا ناوی پاڵێوراوانی خاوەنی مەرجی سەرۆک کۆمارەتی دوای تێپەڕ کردنی قۆناغەکانی یاسایی ڕۆژی دووشەممەی داھاتوو ڕابگەیەندرێت.
لە کۆبوونەوەکەعدا ڕۆژی دووشەممە حەوتەمی فڤریە وەکو بەرواری کۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق بۆ ھەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری دیاری کراوە.
342/