٢٨ کانوونی دووەم ٢٠٢٢ - ٠٩:٣١
ئەمریکا و هێزە کوردەکان ناتوانن ئاسایش لە باکووری ڕۆژهەڵات پێک بێنن

جێگری میدیایی وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا وێڕای ئاماژە بە گۆڕانەکانی زیندانی غویرانی حەسەکە وتی: ئەمریکا و هێزە کوردەکان ناتوانن ئاسایش لە باکووری ڕۆژهەڵات پێک بێنن.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - بە گوێرەی رووسیا ئەلیەوم، ئەلێکسی زایتسیف سەبارەت بە هێرشی ئەم دواییانەی تیرۆریستەکانی داعش بۆ زیندانی سەناعە لە حەسەکە، وتی: ئەمە ڕوون و ئاشکرایە کە ئەمریکا و هێزە کوردەکان ناتوانن ئاسایش لە باکووری ڕۆژهەڵات پێک بێنن.

ئەو وێڕای ئاماژە بە گۆڕانەکانی پێوەندیدار بە قەیرانی ئۆکراینەوە وتیشی: دانوستانەکانی پاریس سەبارەت بە ئوکراین بێ ئاکام کۆتایی هات و هیوادارین بتوانین لە دانوستانەکانی دوو حەوتەی داهاتوودا بە ئاکام بگەین.

ناوبراو ڕوونی کردەوە: مۆسکۆ بینەری پیک هاتنی هێمنایەتی لە هێڵی پێوەندی لە گەڵ ناوچەی دونباسە و حاڵەتەکانی پێشێلکردنی ئاگربەس کەمتر بۆتەوە و راپۆرتەکانی ڕێکخراوەی ئاسایش و هاوکاری ئەورووپاش ئەمە پەسند دەکات.

342/