٢٧ کانوونی دووەم ٢٠٢٢ - ١٢:٢٢
پارتە سیاسییەکان لە پێکهاتەی سیاسی وڵات نەسڕدرێنەوە

شاندی هاوئاهەنگی شێعەی عێراق وێڕای ئاماژە بەوەی کە سڕینەوەی پارتە سیاسییەکان لە پێکهاتەی سیاسی وڵات کارێکی شیاو نییە، وتی: ئێمە لە گەڵ بنەڕەتی "زۆرینەی نەتەوەیی" دژایەتی ناکەین بەڵام پێمان وایە ئەم زۆرینە نابێ پارت و رەوتە سیاسییەکان تووشی کێشە بکات.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - بە گوێرەی بەغداد ئەلیەوم، شاندی هاوئاهەنگی شێعەی عێراق سەبارەت بە دۆخی سیاسی ئەو وڵاتە، بڵاوکراوەیەکی دەرکرد.

لەم بڵاوکراوەدا نووسراوە: مەبەستی ئێمە ئەوەیە کەسێک وەکوو بەرپرسی پۆستی سەرۆک وەزیرانی عێراق دیاری بکەین کە بتوانێت لەم قۆناغە هەستیارەی ئێستا تێپەڕێت و هیوادارین هاوپەیمانانی دیکەش لەم ڕێگایەدا یاریدەرمان بن.

هەروەها لەم بڵاوکراوەدا داکۆکی کراوە: ئەمە دروست نییە کە گرووپێکی سیاسی بە بۆنەی پاراستنی بەرژەوەندی گرووپێکی دیکە لە بەڕێوەبەرایەتی وڵات وەلا بنرێت و بسڕدرێتەوە.

342/