بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا -«ئیلھام عەلی ئۆف» سەرۆک کۆماری ئازەربایجان لە کۆبوونەوەی ھاوبەشی کاربەدەستانی ئێران و کۆماری ئازەربایجان لەگەڵ «ڕوستەم قاسمی» وەزیری ڕێگاوبان و شارسازیی ئێران، لە سەر پەرە پێ دانی ھاوکارییەکانی دوو وڵات لە بواری جۆربەجۆردا لەوانە پیشەسازی و تەکنۆلۆژیا پێی داگرت.
«عەلی ئۆف» وێڕای ئاماژە کردن بە دیدار لەگەڵ «سەیید ئیبراھیم ڕەییسی» سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی لە پەراوێزی کۆبوونەوەکانی شانگھای لە «عیشق داباد»ی پێتەختی تورکمەنستان وتی: ئەم دیدارە خاڵێکی وەرچەرخانە لە پەیوەندیی نێوان ھەردووک وڵاتە دۆست و براکەداو ئاسەوارەکەشی لە گەشەی پەیوەندییەکانی نێوان دوو وڵات دیارو بەرچاوە.
وەزیری ڕێگاوبان و شارسازیی ئێرانیش وێڕای ئاماژە کردن بە ئەوبەرایەتیی سیاسەتی ستراتژیی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە سەرنجدانی دراوسێکان وتی: لاپەڕەیەکی تازە لە پەیوەندیی نێوان دوو وڵاتی دۆست و برای ئێران و کۆماری ئازەربایجان ھەڵدراوەتەوە.
قاسمی بە دەربڕینی ئەمەی کە ئێران ئەزمونێکی باشی لە بنیاتنانەوەی وڵاتانی جۆربەجۆردا ھەیە و ئەم ھیاوکارییانە یارمەتیی گەشەو ئاسایشتی پاوەجێی ناوچەکە دەدات، ھیواداریی دەربڕی: بەو خواستە شێلگیرانەیەی کە لە نێوان ھەردووک وڵاتی ئێران و کۆماری ئازەربایجان ھەیە، پەیوەندییە دوو قۆڵییەکان زیاتر لە جاران پەرە بستێنێ.
«ڕوستەم قاسمی» وەزیری ڕێگاوبان و شارسازیی ئێران و سەرۆکی ئێرانیی لێژنەی ھاوبەشی ھاوکارییە وابوورییەکانی ئێران و کۆماری ئازەربایجان بە سەرۆکایەتیی شاندێک سەردانی باکوی پێتەختی کۆماری ئازەربایجانی کردووە.
342/