بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - «ئۆلیانۆف» وتیشی: ئەندامانی تاقمی چوار کۆ یەک لەگەڵ تاقمی دانوستانکاری ئەمریکا لە ڤییەنا کە لەم ڕۆژانەدا توشی ناکۆکیی نێوخۆیی ھاتووە، لە بارەی ڕەوتی دانوستانەکانی ڤییەنا کە بە مەبەستی ھەڵگیرانی بایکۆتەکان لە ئاردایە، کۆبوونەوە.
کۆبوونەوەکەی شەوی ڕابردوو بە پێچەوانەی دانیشتنەکانی پێشوو لە ھوتێل «ڕیتز»ی ڤییەنا بەرپا کرا. زۆربەی کۆبوونەوەکانی تاقمی چوار کۆ یەک و ئەمریکا لە ھوتێل «ماریوت» کە لە بەرامبەر ھوتێل «کوبورگ» شوێنی بەرپاکرانی دانوستانەکانی ھەڵگیرانی بایکۆتەکان دایە، بەڕێوە دەچوو.
خولی ھەشتەمی دانوستانەکانی ھیەڵگیرانی بایکۆتە ملھوڕانەکەی ئەمریکا بەسەر گەلی ئێراندا لە ٢٧ی سپتامبەرەوە دەستی پێ کراوە.
342/