بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - بە گوێرەی ئەو لێک گەییننامەیەی کە ئێوارەی ڕۆژی دووشەممە لە نێوان «پیر حسەین کولیوەند» سەرۆکی کۆمەڵەی مانگی سووری کۆماری ئیسلامیی ئێران و «یاسین ئەحمەد عەبباس» سەرۆکی کۆمەڵەی مانگی سووری عێراق لە تاران واژۆ کرا، ھەردووک وڵات ھاوکارییەکی ھاوبەشیان لە بواری وەبەرھێنان و ھەناردەی دەرمان و پێداویستی و کەرەستەی پزیشکی و گەشتکاریی چارەسەری و ھەروەھا بووژانەوە دەبێت.
پێشکەش کردنی خزمەتگوزاریی دەرمانیی پێویستی ناوەندی پزیشکیی حەجج و زیارەت سەربە کۆمەڵەی مانگی سووری ئێران لە شارە پیرۆزەکانی کەربەلا، نەجەف ، کازمەین و سامەڕە و ھاوکاری بۆ وەرگرتن و چارەسەریی ئەو نەخۆشانەی عێراق کە لە لایەن کۆمەڵەی مانگی سووری عێراقەوە دەناسێندرێن، پێشکەش کردنی خزمەتگوزاریی بووژانەوە بە نەخۆشان و ھەروەھا ھاوکاریی بەرامبەر و ئەنجام دانی ھەوڵی پێویست لە بواری بەرھەمھێنان و ناردەی دەرمان و کەرەستەو پێداویستیی پزیشکی و ئەنجام دانی ڤەکسین لەو بابەتە ھەرەگرینگانەی نێو لێک گەیینامەکەی نێوان مانگی سووری کۆماری ئیسلامیی ئێران و عێراق دێنە ئەژمار.
ھەروەھا ماوەی ئەم لێک گەییننامە ھاوبەشە دەساڵەو لە حەوت ماددەو پێشەکییەک دا ئامادە کراوە.
342/