بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا -«حەیدەر ئەلئالامی» ئەندامی ھاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسای عێراق بە سەرۆکایەتیی «نووری مالیکی» ئەمڕۆ چوارشەممە لە لێدوانێکدا گەڕانەوەی ڕەوتی سەدر بۆ نێو چوارچێوەی ھەماھەنگیی بە بابەتێکی ئاسایی زانی و وتی: لەم ڕێککەوتنەدا لە سەر ڕێبازی گشتیی پێکھێنانی فراکسیۆنێکی یەکگرتوو داگری ھەموو کۆتلەکان پێداگری کرا.
ئەلئالامی وتیشی: بۆ چارەسەریی قەیرانی سیاسیی وڵات ئەمە مافی چوارچێوەی ھەماھەنگییە کە کاندیدەکەی ڕەوتی سەدر ڤیتۆ بکات و بە پێچەوانەکەشی ھەر گونجاوە.
ئەم ئەندامەی ھاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسای عێراق لە بارەی بەردەوامیی سەرۆکایەتیی «مستەفا کازمی» بە سەر ئ ەنجومەنی وەزیرانیش دا وتی: کازمی بەڕێوەبردنی وڵاتی پێ ناکرێ، ھەر بۆیە ھەم ھاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا کاندید بوونی دووبارەی ڕەت دەکاتەوەو ھەم باڵە سیاسییە کوردستانییەکان پێشگرتن بە سەرۆکایەتیی دووبارەی کازمییان پشتڕاست کردووەتەوە.
342/