٣ کانوونی دووەم ٢٠٢٢ - ١٤:٢٦
گۆڕاوى ئۆمیکرۆن خوێندنى له‌ زانکۆکانى ئه‌مریکا کرد به‌ ئۆنلاین

لە ئەمریکا بەهۆی هەڵکشانی خێرای حاڵەتەکانی تووشبوون بە گۆڕاوى ئۆمیکرۆن لە زۆرێک لە زانکۆکاندا بڕیاردرا خوێندن به‌شێوه‌ى ئۆنلاین بێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - زیاتر له‌ 70 زانکۆى 26 ویلایەتی ئەمریکا، بڕیاریانداوه‌ وەرزی دووەمی خوێندن لە ڕێگەی ئۆنلاینەوە بەردەوام بێت.

لاى خۆیه‌وه‌، زانکۆی هارڤارد ڕایگەیاندووه‌، لە سێ هەفتەی یەکەمی ساڵی نوێدا، بەشێوەی ئۆنلاین وانە دەخوێنن و ئەگەر دۆخەکە ئاسایی ببێتەوە ئەوا لە کۆتایی کانوونی دووەمدا دەگەڕێنەوە بۆ هۆڵەکانی خوێندن.

هاوکات زانکۆ به‌ناوبانگه‌کانى جۆرج واشنتۆن، یالی، کۆڵۆمبیا بڕیاریانداوه‌ بەشێوەی ئۆنلاین بەردەوامبن لەسەر خوێندن.

بڵاوبوونه‌وه‌ى گۆڕاوى ئۆمیکرۆن له‌ ئه‌مریکا ته‌نها کاریگه‌ریی له‌سه‌ر خوێندن نه‌بووه‌، به‌ڵکو کاریگه‌ریی له‌سه‌ر دواخستنى گه‌شته‌کان و ئابووریی ئه‌و وڵاته‌ش هه‌بووه‌.

342/