بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - «موحه‌ممه‌د حه‌لبوسی» سه‌رۆکی هاوپه‌یمانیی «ته‌قه‌دوم» سەرۆکی خولی پێشووی پەرلەمانی عێراق له تویتێکدا له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی ڕایگەیاند: کۆده‌نگی بۆ پابه‌ندبوون به بڕیاره‌کانی دادگای فیدڕاڵی و ڕێزگرتن له‌بواره یاسایی و ده‌ستورییه‌کان سه‌باره‌ت به په‌سه‌ندکردنی ئه‌نجامه‌کانی هه‌ڵبژاردن هه‌نگاوێکه بۆ به‌دی هێنانی ڕێڕه‌وی دیموکراسیی بەدوور له‌بژارده‌ی ئاژاوه‌گێڕی و ده‌ستکه‌وت و سه‌روه‌ریه‌کانی وڵات ده‌پارێزێت.
سه‌رۆکی هاوپه‌یمانیی ته‌قه‌دوم، پیرۆزبایی ئاراسته‌ی سه‌رجه‌م کوتله و کاندیده سه‌رکه‌وتووه‌کانی هه‌ڵبژاردنی خولی پێنجه‌می په‌رله‌مانی عێراق کرد و جه‌ختیشی له‌سه‌ر گرنگیی ته‌واوکردنی ڕێکاره ده‌ستورییه‌کان کرده‌وه بۆ به‌دی هێنانی خواستی هاوڵاتیان و بنیادنانی قۆناغێکی نوێ و جیاواز له‌رابردوو.
دادگای باڵای فیدڕاڵی عێراق ڕۆژی دووشه‌ممه سکاڵا تۆمارکراوەکانی لە ئەنجامی هەڵبژاردنی پێشوه‌ختەی پەرلەمان که له‌لایه‌ن کۆتلە ناڕازییەکانەوە پێشکه‌ش کرابوون هه‌ڵوه‌شانده‌وه و ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌کانی په‌سه‌ندکرد.
342/