بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - ئەم دەنگە دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ دوشەممە راگێندرا و بە گوێرەی ئەوە راگێندرا دادگای فێدڕاڵی عێراق سکاڵای دژی پشتڕاستکرانەوەی ھەڵبژاردنی پەرلەمانی پێشوەختەی رەتکردووەتەوە .
دادگا ھەروەھا لە پەرلەمانی عێراقی ویست یاسای ھەڵبژاردن ھەموار بکات .
زۆر لە گروپە سیاسیەکانی عێراق بە تایبەت لایەنە شیعەکان لەسەر ئەم باوەڕەن لە ھەڵبژاردنی 18 ی رەزبەردا ساختەکاری و گزیکاری بەرفراوان کراوە .
لە رۆژانی رابردوودا بە تایبەت رۆژی شەممەی ئەم حەوتەیە ھەزاران کەس لە ناڕازیان بە ئەنجامی ھەڵبژاردن ، لە بەغدا و شارەکانی دیکەی عێراق دەستیاندایە خۆپێشاندان .
342/