بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - دوێنێ لە کاتژمێر چواری دوای نیوەڕۆ، دەوڵەتی تورکیا بە فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان لە رۆژهەڵاتی شاری کۆبانێ، خانوویەکی بۆردومان کرد.
وەک لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، لەو هێرشەکەدا دوو هاوڵاتی کوژران و حەوت هاوڵاتیش برینداربوون و بریندارەکانیش گەیەندراون بۆ نەخۆشخانەکانی شارەکە.
ئەنجومەنی جێبەجێکاری هەرێمی فورات لەمبارەوە رایگەیاند ، ئەم هێرشانەی تورکیا لە چوارچێوەی زنجیرەیەک هێرشدایە لەلایەن تورکیا و چەتەکانییەوە ئەنجام دەدرێن و لە بێدەنگیی دەوڵەتانی گەرەنتیدەری ئاگربەست دا ئەنجام دەدرێن.
342/