٢٥ کانونی یەکەم ٢٠٢١ - ١٣:١٠
عەممار حەکیم: کۆتلە سەرکەوتووەکانی ھەڵبژاردنی عێراق با بۆ پێکھێنانی دەوڵەت پێکەوە ڕێککەون

«سەیید عەممار حەکیم» ڕابەری ڕەوتی حیکمەتی نیشتیمانیی عێراق پێی داگرت: پەک خرانی بەڕێوەبەرایەتیی وڵات زەبر لە بەرژەوەندیی خەڵک دەوەشێنێ، بەم پێیە کۆتلە سەرکەوتووەکانی ھەڵبژاردن دەبێ بە قەبووڵ کردنی بەرپرسایەتی لە سەر پێکھێنانی دەوڵەت ڕێک کەون.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - «عەممار حەکیم» بە ئامادە بوون لە ئاھەنگی «عیشای ڕەببانی» لە ساڵگەڕی لەدایک بوونی حەزرەتی عیسای مەسیح(ع) لە کۆمەڵێک لە کلیساکانی بەغدا وتی: لەوانەیە پێکەوە لە ڕووی ئایینی و نەتەوەیی و یان ھۆزییەوە  جیاواز بین، بەڵام ھەر ھیەموو لە عێراق دا پێکەوە یەکگرتووین و دەبێ لەم ھەمەچەشنە بوونەی دین و ھۆز لە عێراق دا بە قازانجی وڵات کەڵک وەرگرین و بە ناکۆکییەوە نەگلێین.

«عەممار حەکیم» داوای لە تەواوی کۆتلەو لایەنە سەرکەوتووەکان لە ھەڵبزاردن دا کرد کە لە سەر بەرنامەیەکی جێی قەبووڵی دەوڵەتی ڕێککەون و بەرپرسایەتییەکەی قەبوڵ کەن و ھاوبەشی لە دەوڵەت دا ڕاشکاوانە بە خەڵک ڕابگەیەنن ھیەتا ئەو لایەنانەی کە لەگەڵ وەھا ڕێککەوتنێکدا نین بە ئۆپۆزیسیۆنەوە پەیوەست بن و یان لە گۆڕەپانی سیاسی بکشێنەوە.

ڕابەری ڕەوتی حیکمەتی نیشتیمانیی عێراق جەختی لەوەش کردەوە کە، ئەم دۆسیەیە بۆی ھەیە ببێتە ھۆی ھاوبیروڕایی خەڵکی عێراقیش و بە گوێرەیەوە دەکرێ دەوڵەت لە ماوەی دوو حەوتە پێک بھێندرێت.

342/