بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - «سەعید خەتیب زادە» وتەبیژی وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە پەیامێکدا ھەواڵی شەھیدبوونی «حەسەن ئیرلو» باڵوێزی کۆماری ئیسلامیی ئێران لای دەوڵەتی ڕزگاریی نیشتیمانیی یەمەنی ڕاگەیاند.
لە پەیامەکەی خەتیب زادەدا ھاتووە: شەھید ئیرلو کە لە گیانبازانی کیمیایی شەڕی داسەپاوی ئێرانیش بوو لە شوێنی ئەرک بە جێ ھێنانەکەی دا توشی کۆرۆنا ھات و لە بەر ھاوکاریی درەنگ ماوەی ھێندێک لە وڵاتان، لە دۆخێکی شپرزەدا گەڕایەوە بۆ وڵات و سەرباری تێپەڕ کردنی قۆناغەکانی چارەسەری بۆ ڕاگەییشتن بە نەخۆشییەکەی ئەمڕۆ سێ شەممە بە پلەی بەرزی شەھادەت گەییشت.
342/