٢٠ کانونی یەکەم ٢٠٢١ - ١٥:٣١
یەکەم حاڵەتی بینرانی گۆڕاوی ئۆمیکڕۆن لە ئێران

وه‌زاره‌تى ته‌ندروستیی ئێران ڕایگه‌یاند، یه‌که‌مین تووشبووى گۆڕاوى ئۆمیکرۆن له‌ ئێران تۆمارکراوه‌.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - محەمەد ھاشمی سەرپەرستی ناوەندی پێوەندیە گشتیەکان و راگەیاندنی وەزارەتی تەندروستیی ئێران گوتی : لە کۆبوونەوەی بە پەلەی ئەرکانی بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنای وەزارەتی تەندروستیی ئێران ، وێڕای پشتڕاستکرانەوەی تۆمارکرانی گۆڕاوی نوێی کۆرۆنا لە وڵات لە لایەن ھەموو ئەندامانەوە لە بارەی ئامادەکرانی پرۆتۆکۆلی نوێی تەندروستیی بیر و ڕا گۆڕدرایەوە . 

به‌پێی داتاکانى ته‌ندروستیی ئێران تاوه‌کو ئێستا 131 هه‌زار و 83 که‌س به‌ کۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ و شه‌ش ملیۆن و 179 هه‌زار و 979 تووشبووش تۆمارکراون‌.

342/