١١ کانونی یەکەم ٢٠٢١ - ١٣:١٦
هەڵاوسان لە ئەمریکا بەرزترین ئاستی لە 1982ـەوە تۆمارکرد

ئاستی تێکرای هەڵاوسان لە مانگی تشرینی دووەمی ئەمساڵدا بەراورد بە هەمان ماوەی ساڵی ڕابردوو بەشێوەیەکی بەرچاو زیادیکردووە، و بەرزترین ئاستی هەڵاوسانی لە ساڵی 1982ـەوە تۆمارکردووە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - وەزارەتی کاری ئەمریکا ڕایگەیاند، لەمانگی ڕابردوودا ئاستی زیادبوونی نرخ 6.8% بووە بەراورد بە هەمان ماوەی ساڵی ڕابردوو.

بەپێی داتا فەرمییەکانی وەزارەتەکە بەرزترین ئاستی هەڵاوسان لەبواری وزەدا بووە و گەیشتووەتە 33.3%.

پێشتر جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند، ئاستی بەرزبوونەوەی نرخ و هەڵاوسان لە مانگی ڕابردوودا بەشێوەیەکی پێوانەیی زیادیکردووە.

بەڵام سووربوو لەسەر کەمکردنەوەی ئەو ژمارانە و داتاکانی بەدوایین گۆڕانکاریی لە ئابوریی وڵاتەکەدا دانەنا.

342/