٩ کانونی یەکەم ٢٠٢١ - ١٦:٠١
سوپای سووریا کاروانی سەربازیی ئەمریکای پاشەکشە پێ کرد

بازگەیەکی سەربە سوپای سووریا بلە پارێزگای حەسەکە ھەڵکەوتوو لە باکووری ڕۆژھەڵاتی ئەم وڵاتە ڕێی لە پەڕینەوەی کاروانێکی ئەمریکی گرت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - سەرچاوە خۆجێییەکان لە پلارێزگای حەسەکە ڕۆژی سێ شەممە ڕایانگەیاند: ھێزەکانی سوپای سووریا ڕێگر بوون لە بەردەم پەڕینەوەی پێنج ترۆمبیلی زرێداری سەربە لەشکریانی تیرۆریستی ئەمریکی لە یازگەیەکی شاری قامیشلی.

بە قسەی سەرچاوە خۆجێییەکان، تیرۆریستانی ئەمریکی بە تەمابوون لە قامیشلییەوە بڕۆن بۆ گوندی «ساڵحیە»، کەچی ھێزەکانی سووریا ئاراستەکەیان پێ گۆڕین.

سانا ھەروەھا باسی ئەوەشی کردووە کە، کاروانێکی دیکەی ئەمریکاش شەوی سێ شەممە لە ناوچەی «ئەلیەعربیە» دوو ھەگبەی تەقەمەنیی پیادا تەقیەوەو وەک دانیشتووانی ناوچەکە باسیان کردووە ھێندێک زیان بە کارئوانەکە گەییوە.

342/