٦ کانونی یەکەم ٢٠٢١ - ١٠:١١
٤١٩ کۆچبەری دیکە لە بێلاڕوسیاوە گەیشتەوە هەرێم

حەوتەم کاروانی کۆچبەرانی کورد لە بیلاروسیاوە دەگەڕێنەوە هەرێم، کە لە ٤١٩ کۆچبەر پێکهاتوون.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا -رۆژی شەممە ٤ی کانوونی یەکەم، حەوتەمین کاروانی کۆچبەران لە بێلاڕوسیاوە گەیشتەوە هەرێمی کوردستان و بەمجۆرە تا ئێستا دوو هەزار و ٩٩٩ کۆچبەری کورد لە وڵاتی بیلاڕوسیاوە گەڕانەوە هەرێمی کوردستان.

چەند مانگێکە کۆچی بە لێشاوی هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان بەرەو ئەوروپا لەرێگای سنووری بیلاڕوسیا و پۆڵندا دەستیپێکردووە و هەزاران کەس لە سەر سنووری ئەو وڵاتە گیریانخوارد ووە و  چەند کەسێکیش بەهۆی سەرماوە گیانیان لەدەستدا.

342/