بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - نەجیب میقاتی سەرۆک وەزیرانی لوبنان لە بەیاننامەیکدا دوای قەبووڵکردنی واز لە کار هێنانی قەڕداحی وتی : واز لە کار هێنانی قەڕداحی دوای قەیرانێک کە لە گەڵ عەرەبستان و ژومارێک لە وڵاتانی ئەنجومەنی هاریکاری کەنداوی فارس بە دی هات پێویست بوو و وەک کرانەوەی دەڵاقەیەک بوو بۆ ڕاگەیشتن بە کێشەکان لە پەیوەندی لە گەڵ عەرەبستان و وڵاتانی ئەندامی ئەنجومەنی هاوکاری کەنداوی فارس دوای توند بوونەوەی ناکۆکیگەلێک کە لە ساڵانی ڕابردوودا ڕووی داوە . سەرۆک وەزیرانی لوبنان هەروەها لەو بەیاننامەیدا جەختی کرد کە لوبنان لە ڕوانگەی شوناسەوە وڵاتێکی عەرەبی بووە و دەمێنێت و یەکێک لە ئەندامانی دامەزرێنەر و چالاکی کۆمکاری عەرەبە و پێبەندی پەیماننامەکانی خۆیە و بە دوای پەیوەندی باشترە لە گەڵ دۆستانی عەرەبی خۆی .
جۆرج قەڕداحی وەزیری ڕاگەیاندنی لوبنان کە بە بۆنەی ڕەخنە لە شەڕی یەمەن تووڕەیی کاربەدەستانی سەعوودی هەڵایساند بوو ڕۆژی هەینی لە ژێرگوشاری توندی عەرەبستان وازی لە پوستەکەی هێنا و میقاتی داوای لە عەباس ئەلحەلبی وەزیری فێرکاری باڵا کرد تا بە شێوەی کاتیی و تا کاتی ناساندنی وەزیری نوێ سەرپەرەشتیی وەزارەتی ڕاگەیاندن بگرێتە ئەستۆ .
342/