بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - توێنەرانی سێ وڵاتی ئەورووپیی ئەندامی بەرجام و یاریدەری سکرتێری گشتیی دەزگای ھەنگاوی دەرەکیی یەکێتیی ئەورووپا ڕۆژی پێنج شەممە دوای ئاراستە کرانی دەقەکەی ئێران لە قەواخی دوو بابەتی ھەڵوەشانەوەی بایکۆتەکان و پرسی ناڤۆکی بۆ گەییشتن بە ڕێککەوتن لەمەڕ دەست پێکردنەوەی ڕاپەڕاندنی بەرجام ، بەگەڵ «عەلی باقڕیی کەنی» دانوستانکاری باڵای ئێران دیدارو وتووێژیان کرد.
بە قسەی «عەلی باقڕی» لایەنی بەرامبەر دەبێ بەڵگە ئاراستەکراوەکانی ئێران لێک بداتەوەو ئامادەیی پێویست لە خۆی دا بۆ وتووێژو دانوستانی بەبڕشتانە لەگەڵ کۆماری ئیسلامیی ئێران سەبارەت بە دەقەکە بەدی بێتێ.
دانوستانەکان بۆ ھەڵوەشاندنەوەی بایکۆتە نایاساییەکانی سەر ئێران لە ڕۆژی دووشەممە ٢٩ی نوامبەرەوە لە شاری ڤییەنای پێتەختی نەمسا دەستی پێکراوە.
342/