بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - سوپاو ھێزەکانی حەشدی شەعبیی عێراق ئۆپراسیۆنێکی ھاوبەشیان دژی تیرۆریستان لە ناوچەی «جەبەل مەکحول» لە پارێزگای سەلاحەددین دەست پێ کرد.
فڕۆکە شەڕکەرەکانی سوپای عێراقیش لەم ھەڵمەتەی دژی بەرماوەکانی تیرڕۆریستانی داعش لە پارێزگای سەلاحەددین پاڵپشتیی ھێزەکانی ئاسایشتی ئەم وڵاتە دەکەن.
سەرباری شکست ھێنانی تاقمی تیرۆریستی داعش لە عێراق، ھێشتاش کۆمەڵێک لە ئەندامانی ئەم تاقمە ڕەشەکوژە بۆ قەرەبوو کردنەوەی شکستەکانیان لە ناوچە جۆربەجۆرەکانی عێراق، ڕوویان لە کرداری تیرۆریستی و قەڵاچۆی خەڵکی سڤیلی شارە جۆربەجۆرەکانی ئەم وڵاتە کردووە.
342/