بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنی عێراق بە دەرکردنی بەیاننامەیەک ڕایگەیاند: ئەو سندوقانەی زیقاڕ کە تانەیان لێ دراوە ڕۆژی سێ شەممە بە دەستی ژمێردرانەوە و ئەمڕۆ سندوقە تانە لێدراوەکانی بەغداو نەجەف و موسەننا و نەینەواش دەژمێردرێنەوەو ڕۆژی پێنج شەممە کۆتایی ڕەوتی ژماردنەوەی بە دەست بۆ یەکجاری ئەنجام دەگرێت.
لە بەیاننامەی کۆمیسیۆنەکە دا ھاتووە: ئەو سندوقانەی کە دەرەنجامەکانیان بەتاڵ بووەتەوە، سندوقگەلێکن کە دەبێ پەنجەمۆریان بۆ دووپات بێتەوەو یان ئەو ناوەندانەن کە دەرەنجامەکانیان بە شێوەی ئلێکترۆنی ڕانەگەیەندراون و یان دەرەنجامەکەی بە قازانجی کەسانێک کە سکاڵایان دەربڕیوە، گۆڕدراوە لەوانە کەرکوک، بابێل، نەینەوا و ھەولێرو بەسرە.
بە پێی ئەم بەیاننامەیە، ئەنجومەنی کۆمیسیۆن دوای ژماردنەوەی دەستی لە ڕۆژی پێنج شەممە، دەرەنجامەکەی ڕەوانەی لای کۆڕی دادەڤانی دەکات و دوای ئەوە کۆڕی دادەڤانی دە ڕۆژ دەرفەتی ھەیە کە بە شێوەی ھەرەقەتی بڕیار بدات و دوای یەک لا بوونەوەی دەرەنجامەکە لە لایەن کۆڕی دادەڤانی، دەرەنحامەکان ڕادەستی کۆمیسیۆن دەکرێت و کۆمیسیۆنیش دەرەنجامی یەکجاری ڕادەگەیەنێت.
342/