بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی سەحەر بە گێڕانەوە لە میدیاکانی ھەرێمی کوردستان، هۆشیار زێباری لە تویتێکدا لە هەژماری تایبەتی خۆی ڕایگەیاندووە: دەستەی دادوەری لە کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان تایبەت بە هەڵبژاردنەکانی ساڵی ٢٠٢١ی عێراق بڕیاری داوە بە رەتکردنەوەی کاندیدە سەربەخۆکانی عێراقی و دوولە کورسیی کاندیدەکانی پارتیش لە بەر گەمەی سیاسی ڕەت کراوەتەوە.
ئاماژەی بەوەش کردووە: بەلاڕێدابردنی ئەنجامی هەڵبژاردنەکان شتێکی بێهیواکەر بوو، هەڵبژاردنەکان دادوەرانە و پاک بوون، بەڵام ئەنجامەکەی ناداپەروەرانە و ستەمکارانە بوو.
دەی ئۆکتۆبەری ئەمساڵ هەڵبژاردنی پێشوەختی پەرلەمانی عێراق بەڕێوەچوو، پێشتر کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان ئەنجامە بەراییەکانی بڵاوکردبووەوە و رایگەیاندبوو، پارتی دیموکراتی کوردستان ٣٣ کورسیی بەدەست هێناوە، بەڵام بە لەدەستدانی ئەو دو کورسیە ژمارەی کورسییەکانی بۆ ٣١ کورسی دادەبەزێت.
342/