بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - به‌گوێره‌ى ڕاگه‌یه‌نراوێکى ته‌ندروستىی چه‌مچه‌ماڵ، لەڕوداوێکی هاتوچۆ لەسەر ڕێگه‌ی چەمچەماڵ ــ کەرکوک بانی لەمەقان بەهۆی پێکدادانی دوو ئۆتۆمبێل 6 کەس گیانیان لەدەستداوه‌و کەسێکیش بریندارە.
هەڵکەوت حەمە نەجم بەڕێوەبەری سەنتەری فریاکەوتنی چەمچەماڵ بە میدیای شارپرێسی راگەیاند ، بەهۆ پێکدادانی ئۆتۆمبێلێک و بارهەڵگرێک لەسەر ڕێگه‌ی چەمچەماڵ ــ کەرکوک لەبانی مەقان، تەرمی شەش کەس گەیەنرایە سەنتەری فریاکەوتنی چەمچەماڵ کە دوو منداڵ‌و ژنێک‌و سێ پیاون.
ئه‌وه‌ش هاتووه، "سەرجەم ئه‌وانه‌ى گیانیان له‌ده‌ستداوه سه‌رنشینى ناو ئۆتۆمبێله تایبه‌ته‌که بوون‌و شۆفێری بارهەڵگرەکەش بریندارە، دوای ڕێکارەکانیش تەرمەکان ڕەوانەی پزیشکی دادی سلێمانی دەکرێن".
ئه‌م ڕوداوه له‌کاتێکدا ڕویداوه ئه‌مڕۆ سێیه‌م یه‌کشه‌ممه‌ى مانگى نۆڤهمبهرهو ڕۆژى جیهانى قوربانیانى ڕوداوه‌کانى هاتوچۆیه له‌سه‌رتاسه‌رى جیهاندا.
342/