بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - نێچیرڤان بارزانی، له‌میانه‌ی وتارێكدا له كۆڕبه‌ندی ئاشتی و ئاسایشی رۆژهه‌ڵاتی نێوه‌ڕاست له دهۆك رایگه‌یاند، له‌كاتێكدا عێراق سه‌ركه‌وتو ده‌بێت و ئاسایش و سه‌قامگیریی ده‌بێت كه هه‌مو پێكهاته‌كان تێیدا بژین و یه‌كدی قبوڵ بكه‌ن، تاوه‌كو له سایه‌یدا ئارامی و سه‌قامگیری بۆ هه‌مو مرۆڤایه‌تی له هه‌مو جیهان به‌ده‌ستبێت، جگه له یه‌كتر قبوڵكردن و پێكه‌وه‌هه‌ڵكردنیش، چاره‌سه‌رێكی دیكه‌مان نییه".
نێچیرڤان بارزانی باسی له‌وه‌شكرد، "هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق خواستی خۆپیشانده‌ران بو، ئێستاش ده‌بێت ته‌ماشای عێراقی پێش داعش و دوای داعش بكرێت كه بزانێت هۆكاره‌كانی سه‌رهه‌ڵدانی داعش بنه‌بڕكراون؟ به‌دڵنیاییه‌وه نه‌خێر".
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو، عێراق داواكاریی زۆر هه‌یه بۆ باشتركردنی بژێویی ژیان و خزمه‌تگوزاری و هه‌لیكار، به‌شداریكردنی گه‌نجان حكومه‌ت و بنه‌بڕكردنی گه‌نده‌ڵی، بۆیه ئێستا كاتێكی گونجاوه ئاوڕێك له داواكاریه‌كانی خه‌ڵك بدرێته‌وه، هه‌ر ئه‌وه‌ش زامنی ئاسایش و ئاشتی و سه‌قامگیرییه، هه‌وڵدان بۆ سڕینه‌وه‌ی یه‌كتریش، هه‌رچه‌نده توند بێت و درێژه‌بكێشێت، له كۆتاییدا هیچ كه‌سێك ناتوێته‌وه".
نێچیرڤان بارزانی ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، "له رۆژهه‌ڵاتی ناوەڕاست كێ براوه ده‌بێت و كێ سه‌رده‌كه‌وێت؟ یه‌كه‌میان ئه‌وانه‌ن رێگه‌ناده‌من شه‌ڕێكی نه‌خوازراو به‌رۆكیان بگرێت و هه‌میشه وه‌ڵامی خواستی هاوڵاتیه‌كانیان ده‌ده‌نه‌وه، دوه‌میش ئه‌وانه‌ن كه كۆتایی به شه‌ڕێكی نه‌خوازراو ده‌هێنن كه به‌رۆكیانی گرتوه و بڕیاری پێكه‌وه‌ژیان و ئاشته‌وایی و لێبورده‌یی ده‌ده‌ن، سێیه‌میش ئه‌و وڵاتانه براوه ده‌بن كه له شه‌ڕێكی نه‌خوازراو رزگاریان بوه و رێگه‌ناده‌ن جارێكی دیكه بگه‌ڕێنه‌وه دۆخی جه‌نگ