١٥ تشرینی دووەم ٢٠٢١ - ١٧:٤٤
بوومەلەرزەیەکی گەورە باشووری ئێرانی ھەژاند

بوومەلەرزەی 6.4 ریشتەریی دەوروبەری لافت لە پارێزگەی ھورموزگانی ھەژاند .

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - ئەم بوومەلەرزە کاتژمێر سێ و 36 خولەکی دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ یەکشەممە و لە دەوربەری دورگەی ھۆرموز روویداوە . 

 بوومەلەرزەکە شاری بەندەرعەباسی ھەژاند و شارە ھاوسنوورەکانی پارێزگەی ھۆرموزگان لە پارێزگاکانی فارس و کرمانیشی ھەژاند . 

قوڵایی بوومەلەرزەکە لە 18 کیلۆمەتریی قوڵایی زەوی راگێندراوە . 

لە ئەنجامی ئەم بوومەلەرزەدا کە زۆری خایاندووە ، خەڵک ترساون و رژاونە سەر شەقامەکان . 

ھێشتا لە رادەی زیان و زەرەدەکانی ئەم بوومەلەرزە ھەواڵێک بڵاونەبووەتەوە. 

342/