بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - بەرپرسانی هەرێم لە دەروازەی سنووری باشماخ، لە ڕاگەیێندراوێکدا بۆ هاووڵاتیانی هەرێم ڕایانگەیاند کە لە ئەگەری وەرگرتنی قۆناغی دووهەمی ڤاکسینی کۆرۆنا دەتوانن بە پێشکەش کردنی کارتی ڤاکسیناسیۆنی کۆرۆنا و بە بێ هیچ تێچوویەک سەفەری ئێران بکەن و بگەڕێنەوە هەرێم.
هەروەها ئاماژە کراوە کە کەسانێک کە کارتی وەرگرتنی کۆرۆنایان نییە، دوای تاقی کردنەوەی تووشبوون بە کۆرۆنا یان PCR مۆڵەتی سەفەر بۆ ئێران وەربگرن و لە کاتی گەڕانەوەش ئەبێ دووبارە ئەو تێستە دووپات بکەنەوە.
بە پێی ئەو ڕاگەیێندراوە، ئەنجامی تاقی کردنەوەی تووشبوون بە کۆرۆنا لەو دەروازە سنوورییەوە بۆ خوێندکارانی هەرێم کە لە ئێران دەخوێنن و ئەو هاووڵاتیانەی کە بۆ دەرمان شێرپەنجە یان بەرکەوتنی کیمیایی سەفەری ئێران دەکەن، لە کاتی سەفەر بۆ ئێران و گەڕانەوە بۆ هەرێم بێ بەرامبەر دەبێت.
342/