بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - وەزارەتی کارەبای سووریا ڕۆژی پێنج شەممە لەگەڵ کۆمەڵێک لە کۆمپانیاکانی ئیمارات دا گرێبەستێکی بۆ دامەزراندنی ھێزگەی «فوتو ڤۆڵتائیک» بە بارستایی ٣٠٠ مێگاوات لە ناوچەی «وادی ڕەبیع» لە نزیکی ھێزگەی «تشرین» لە گردوپەڕی دیمەشقی پێتەختی سووریا واژۆ کرد.
بە گوێرەی ئەم ڕێککەوتنە،چاوەڕوان دەکرێت بەرھەمھێنانی کارەبای ساڵانەی سووریا بگاتە نزیکەی ٥٠٠ ملوێن کیلو وات و ئەم پرۆژە ساڵانەیە نزیکەی ١٢٥٠٠٠ تۆن سووتەمەنی دابین دەکات.
شاندێکی ئیماراتی سێ شەممەی ڕابردوو بە سەرۆکایەتیی «عەبدوڵڵا بن زاید ئالی نەھیان» وەزیری دەرەوەی ئەم وڵاتە سعردانی دیمەشقی کرد. وەزیری دەرەوەی ئیمارات چاوی بە «بەشار ئەسەد»ی سەرۆک کۆماری سووریاش کەوت و سەبارەت بە ھاوکاریی دوو قۆڵی لە بواری جۆربەجۆر، ھەوڵ دان بۆ دۆزینەوەی ئاسۆی تازە بۆ ھاوکاری بە دتایبەت لە بەشە گرینگەکاندا وتووێژی کرد.
342/