بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - سیروان بابان ئەندامی لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پەرلەمانی کوردستان بە تۆڕی میدیایی ئێستای وت، حکومەتی عێراق بڕیاری داخستنی هەردوو کونسوڵخانەی بیلاڕوسیای لە بەغداد و هەولێر داوە و ئەمڕۆ هەردوو کونسوڵخانەکە داخران.
بڕیارەکەی حکومەتی عێراق وەک ڕێکارێکە بۆ ڕێگریکردن لە کۆچی هاوڵاتییان بۆ وڵاتانی یەکێتیی ئەوروپا لەڕێگەی بیلاڕوسیاوە.
بەپێی وتەی سیروان بابان، هیچ هاوڵاتییەکی عێراقی ڕێگەی پێنادرێت لەڕێگەی تورکیاشەوە بەرەو بیلاڕوسیا بڕوات.
کونسوڵخانەی بیلاڕوسیا لە هەولێر کونسوڵخانەیەکی فەخری بووە و دەسەڵاتی پێدانی ڤیزای بە هاوڵاتییانی هەرێمی کوردستان نەبووە.
342/