بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا «شێخ ئەکرەم کەعبی» سکرتێری گشتیی بزوتنەوەی خۆڕاگریی ئیسلامیی نوجەباء، لە توییتێکدا نووسی: دابین کردنی ئاسایشتی جەماوەری عێراق بە تایبەت لە پارێزگای دیالەو ناوچەی تارمیەو پاراستنیان لە بەرامبەر مەترسیی داعش و تەکفیرییەکان واحیبێکی شەرعی و ئەرکێکی نیشتیمانی و ئاکارییە.
کەعبی وتیشی: ئەم خەمساردی و کەم و کوڕییانە دەستپێکی ھێرشەکانی داعش بۆ سەر جەماوەری بێ پەسیوی موسڵ و تەکریت و ناوچەکانی دیکەمان وەبیر دێنێتەوە، ئەو سەردەمەی کە جەماوەری بە خیرەتی عێراق بۆ داکۆکی لە کەمینە و قەلەو موسڵمانانی سوننەو شێعە خەباتیان دەکرد ھەتا ببنە ھێزێکی جەماوەریی ئەفسانەیی لەو شارانەدا.
سکرتێری گشتیی بزوتنەوەی خۆڕاگریی ئیسلامیی نوجەباء ھیوداریی دەربڕی کە، ھێزەکانی ئاسایشت و ھێزی جەماوەریی عێراق لە سەر ئۆپراسیۆنی پاڵەوانانەی خۆیان لە پارێزگای دیالەو تارمیە بەردەوام دەبن و خەونی داعش بۆ گەڕاندنەوەی دەوڵەتە شکست ھێناوەکەیان پوچەڵ کەنەوە.
342/