بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێکدا، چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی رایگەیاند ، "زۆر به‌گرنگی و په‌رۆشه‌وه پارێزگاری له ده‌نگی هاوڵاتیان ده‌که‌ین و رێگاناده‌ین ده‌نگیان به‌فیڕۆبچێت، هه‌روه‌ها جه‌خت له‌سه‌ر هه‌ڵوێسته‌کانمان ده‌که‌ینه‌وه بۆ به‌دواداچون لهرێکاره یاساییه‌کان، به‌مه‌به‌ستی پێداچونه‌وه و ژماردنی ده‌ستیی بۆ سه‌رجه‌م ده‌نگه‌کان، تێبینیشمان له‌سه‌ر ئه‌و پرۆسه‌یه هه‌یه که ئێستا کۆمسیۆن ده‌ستیپێکردوه بۆ ژماردنی ده‌ستی به‌شێک له وێستگه‌کان چونکه ئه‌و بنه‌مایه‌ی ره‌چاوی ده‌که‌ن، به‌تاڵکردنه‌وه‌ی ژماردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌کانه، چونکه پشتی به‌ستوه به بنه‌مای ئه‌لیکترۆنی".
چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی راشیگه‌یاندوه، "له‌کاتێکدا 700 هه‌زار تانه‌ی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌کان نه‌خوێندراونه‌ته‌وه، که‌چی کۆمسیۆن ئاشکرایکردوه که ئه‌نجامی ئه‌و ده‌نگانه‌ی به‌ده‌ست ژمێردراون له‌گه‌ڵ ئه‌نجامی ئه‌لیکترۆنی 100% واته وه‌کو یه‌ک بوون، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش هه‌زاران کارتی ده‌نگدان هه‌بوون که به‌هۆی ئامێری ده‌نگدانه‌وه نه‌خوێندراونه‌ته‌وه، بۆیه ئه‌مه‌ی ده‌گوزه‌رێت به‌رده‌وامیدانه به په‌راوێزخستنی ده‌نگی ده‌نگده‌رانه"
دوای جیاکردنه‌وه‌ی به‌ده‌ستی ده‌نگه‌کان، کۆمسیۆن باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌کانی عێراق، دوا ئه‌نجامی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌ختی په‌رله‌مانی بڵاوکرده‌وه و به‌گوێره‌ی ئه‌نجامه‌کانیش، جگه له موقته‌دا سه‌در که 73 (حه‌فتا و سێ) کورسی به‌ده‌ستهێناوه، لایه‌نه شیعیه‌کان که "چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی"یان پێکهێناوه به‌رێژه‌یه‌کی به‌رچاو ده‌نگیان که‌میکردوه و له‌ئێستاشدا ناڕه‌زایه‌تی به‌رامبه‌ر ئه‌نجامه‌کان ده‌رده‌بڕن و کۆی پرۆسه‌که ره‌تده‌که‌نه‌وه.
342/