بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا ھاوپەیمانیی سەعودی نیوەڕۆی ڕۆژی پێنج شەممە ڕایگەیاند: سوپای یەمەن ئەو پێنج موشەکەی بەرەو ناوچەی «جیزان» لە باشووری عەرەبستان تەقاندووە.
ھاوپەیمانی سەعودی ھەروەھا بانگەشەی ئەوەشی کردووە کە ھەر پێنج موشەکەکە شوێنگیریی کراوە. ئەمەش لە کاتێکدایە کە ھێشتا سوپاو لێژنە جەماوەریەکانی یەمەن ھیچ کاردانەوەیەکیان بەرامبەر بەو ڕاگەیاندنانەی عەرەبستان پیشان نەداوە.
سوپای یەمەن بەردەوام ڕایگەیاندووە کە ھەتا دەست درێژکاریی ھاوپەیمانییەکەی سەعودییە لە خاکی یەمەن دا بەردەوام بێت، ھەڵمەتی سەر بنکەو مۆڵگە سەربازییەکانی عەرەبستانیش بەردەوام دەبێت.
342/