بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا «زەلمای خەلیل زاد نوێنەری پێشووی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بۆ کاروباری ئاشتیی ئەفغانستان، وتی: ھەڵەی غەنی پێوەبەستران و دڵخۆش کردن بە ئەمریکا بوو، دڵنیا بوو کە ئەمریکا قەت ئەفغانستان چۆڵ ناکات.
خەلیلزاد وتیشی: جەماوەری ئەمریکا لە کردەوەی لاوازی دەوڵەتی غەنی لە ھەمبە ئەمریکا ھیوابڕاو ببوون و لە بەرامبەردا تاقمی تالیبان بە بڕوایەکی قورس و قایم ڕێبازی خۆیانیان بەردەوام کردو ئەفغانستانیان خستەژێر ڕاکێفی خۆیانەوە.
ڕۆژی شەممە ١٥ی ئوت ھاوکات لەگەڵ ھاتنی ھێزەکانی تالیبان بۆ کابۆلی پێتەختی ئەفغانستان و ھەڵاتنی «موحەممەد ئەشرەف غەنی» سەرۆک کۆماری ئەفغانستان لەم وڵاتە، دەوڵەتەکەی لە بەر یەک ھەڵوەشایەوە.
342/