به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ «حسەین ئەمیر عەبدوڵڵاھییان» ڕۆژی سێ شەمە لە دیدار لەگەڵ غادڵ عەبدولمەھدی سەرۆک وەزیرانی پێشووی عێراق ھەردووک وڵاتی وەک دوو دۆستی ھەرماوو برا ناوبردو وتی: بارستایی پەیوەندیی سیاسی، ئابووری، ڕۆشنبیری و جەماوەریی تاران و بەغدا پتر لە ھەر کاتێکی دیکە دەتوانێ بڕواتە واری جێبەجێ کردنەوە.
وەزیری کاروباری دەرەوەی ئێران ھەنگاوەکانی عادڵ عەبدولمەھیدی و دەوڵەتەکەی بەڕێزیانی لە سەردەمی سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی وەزیراندا لە ئاراستەی پەرە پێ دانی پەیوەندییەکانی نێوان ھەردووک لا ستایش کردو لە سەر خواستی ئێران لەمەڕ پەرە پێ دانی پەیوەندی لەگەڵ دەوڵەتی عێراق پێی داگرت.
عادڵ عەبدولمەھدیش لە دیدارەکەدا تیشکی خستەسەر خاڵە ھاوبەشە زۆرەکانی نێوان ئێران و عێراق لە بوارە جۆربەجۆرەکانداو بە سەرمایەکی گەورەی دانان لە ئاراستەی نزیک بوونەوەی ھەرچی زیاتری دەوڵەت و نەتەوەی ھەردووک وڵاتەکە.
342/