به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ مەشقی «فاتیحانی خەیبەر» ھێزی زەوینیی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامیی ئێران ئەمڕۆ ھەینی بە بەشداریی تیپەکانی ٢١٦ی زرێدار،٣١٦ی زرێدار، تیپی ٢٥، تاقمی ١١ی تۆپخانە،تاقمی خۆفڕ، جەنگاڵ، تاقمی ٤٣٣ی ئەندازیاریی جەنگی و بە پشتیوانیی کۆپتەرەکانی بەشی ئاسمانیی ئەم ھێزە لە ناوچەی باکووری ڕۆژئاوای ئێران دەستی پێ کرا.
ئەمیری سەرتیپ «کەیومەرس حەیدەری» سەرکردەی ھێزی زەوینیی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامیی ئێران وتی: مەشقی «فاتیحانی خەیبەر» بە مەبەستی تاقیکردنەوەی تازەترین چەک و چۆڵ، کەرەستەو ھەڵسەنگاندنی ئاستی لە سەر ھەست بوونی جەنگاوەرانەی ھێزە چەکدارەکان دەستی پێ کراوە.
سەرکردەی ھێزی زەوینیی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامیی ئێران .نیشی: خۆ دەرخستنی ئاشکراو نھێنیی ھێندێک دەست و پێوەندی ڕژێمی زایونی و ھەگەری بوونی ژمارەیەکی جێی سەرنجی تیرۆریستانی داعش لە وڵاتانی ناوچەکە، گرینگایەتی ئەم مەشقە زیاتر دەکات.
بە قسەی سەرکردەی ھێزی زەوینیی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامیی ئێران: لە مەشقی ئەمڕۆدا خۆفڕە خاڵپێکەکان بە بڕی زۆرەوە، سیستێمی جەنگاڵی و دوو چەکی زرێ شکێن تاقی دەکرێنەوەو پەردەیان لە سەر ھەڵدەدرێت.
342/