به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ سەرداری سەرتیپ«موحەممەد پاکپوور» سەرکردە ی ھێزی زەوینیی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران وێڕاای ئاماژە کردن بە گرینگایەتیی پارێزگاریی ھەمیشەیی و بەردەوام لە ئاسایشتی سنوورەکان و ناوچەکانی سەر سنوور، وتی: بەرپاکرانی مەشقی جۆربەجۆر، پتەوکەرەوەی ئاسایشتی نیشتیمانییە.
سەرکردە ی ھێزی زەوینیی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران وتیشی: سنوورەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران و وڵاتانی دۆست و دراوسێ بابەتێکی پێکەوە گرێدراوەو ئەمەش بۆ ئێران گرینگایەتییەکی باڵای ھەیە.
سەردار پاکپوور وتیشی: ئێران چاوەڕوانە ناوچەکانی تەنیشتی سنوورەکەی و وڵاتانی دراوسێ شوێنێکی ھێمن و پڕ ئاسایشت بن بۆ وڵاتانی دیکەو ناوچەکە، لەم ڕووەوە لایەنێکی نامۆو بێگانەی وەک ڕژێمی زایونی کە پیلان و چەپەڵییەکانی بەرامبە ر بە گەلانی موسڵمان لای کەس شاراوە نییە، نابێ خاکی وڵاتانی دراوسێ بە بەستێنێکی لەبار بزانێت بۆ وەدی ھێنانی ئامانجە چەپەڵەکانی.
342/