به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ مەحمود عەباس، سەرۆکی فەڵەستین لەمیانی وتارێکی ڤیدیۆییدا لەشاری رامەڵڵاوە وتارێکی پێشکەشی کۆبونەوەکانی خولی 76هەمین کۆمەڵەی گشتیی نەتەوە یەکگرتوەکان، لە شاری نیویۆرک، کرد و رایگەیاند، "ماوەی یەک ساڵ دەدەین بە وڵاتی داگیرکار کە کۆتایی بە داگیرکارییەکانی لە سنورەکانی ساڵی 1967 بە رۆژھەڵاتی قودسەوە، بھێنێت، لەم ماوەیەدا، لەژێر چاودێری چوارینەی رۆژھەڵاتی ناوەڕاست (روسیا، ئەمریکا، یەکێتی ئەوروپا، نەتەوەیەکگرتوەکان) ئامادەی دیاریکردنی سنور و چارەسەر تەواوی کێشەکانین، بەپێچەوانەوە، بۆچی بەردەوام بین لە ناسینی ئیسرائیلێک لەسەر سنورەکانی 1967؟".
ئاماژەی بەوەشکرد، "بژاردەکان بۆ گەلەکەمان کراوەیە، کە بژاردەی گەڕانەوە بۆ بڕیاری دابەشکردنی ژمارە 181ی ساڵی 1947ە کە 44%ی خاکی دێرینی فەڵەستینیدا بە فەڵەستینییەکان، کە دەکاتە دو ھێندەی خاکەکەی ساڵی 1967".
مەحمود عەباس باسی لەوەشکرد، گەلی فەڵەستین، بەردەوامی ئیسرائیل لەسەر ھەوڵەکانی بۆ پتەوکردنی داگیرکاری و سیاسەتی دەوڵەت لەسەر بنەمای جیاکاری نەژادی قبوڵ ناکەن.