١٧ ئەیلوول ٢٠٢١ - ٠٩:٢٢
دیداری وەزیری نێوخۆی تالیبان لەگەڵ نوێنەری تایبەتیی ڕێکخراوەی نەتەوەکان

وەزیری نێوخۆی تالیبان و نوێنەری تایبەتیی ڕێکخراوەی نەتەوەکان بۆ کاروباری ئەفغانستان لە بارەی یارمەتیی مرۆڤ دۆستانە وتووێژیان کرد.

به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ «سوھەیل شاھین» وتەبێژی تالیبان لە پەیامێکی توییتێری دا نووسی: «سیراجەددین حەقانی» وەزیری نێوخۆی دەوڵەتی تالیبان لەگەڵ «دیبورا لیۆنز» نوێنەری  تایبەتیی ڕێکخراوەی نەتەوەکان بۆ کاروباری ئەفغانستان و شاندەکەی یاوەری دیدارو وتووێژی کرد.

لە دیدارەکەدا ھەردووک لا لە بارەی ڕەوشتی ئەفغانستان و یارمەتیی مرۆڤ دۆستانە ڕاوێژیان کردووە.

وەزیری نێوخۆی ئەفغانستان لەم دیدارەدا بەردەوامیی چالاکییەکانی کارگێڕانی ڕێکخراوەی نەتەوەکان و ناردنی یارمەتیی گرینگ بۆ جەماوەری ئەفغانستانی دەستەبەر کرد.

نوێنەری  تایبەتیی ڕێکخراوەی نەتەوەکان بۆ کاروباری ئەفغانستانیش وتی: ئەوەی لەم دواییەدا لە تالیبانمان بیستووە، پڕوپاگەندەی بیست ساڵی ڕابردووی دژی ئەم تاقمە ڕەت دەکاتەوەو ھەڵگری پەیامێکی ئەرێنییە.

342/