به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ «موقتەدا سەدر» لەپەیامێکدا کە لەهەژماری فەرمی خۆی لەتویتەر بڵاویکردەوە ڕایگەیاند: سوپای عێراق هەر چۆن ھەمبەر هەڕەشەکانی نێوخۆ و دەرەکی دەتوانێت پارێزگاری لەئاسایشی وڵات بکات، دڵنیاین ھەر بەهەمان شێوە لەم کاتەدا کە ئەرکی پاراستنی سندوقەکانی دەنگدانی پێسپێردراوە دەشتوانێت رێگربێت لە رودانی پێشێلکاری، گەندەڵی و ساختەکاری لەرۆژی هەڵبژاردن دا.
ناوبراو جەختی لەوەش کردووەتەوە کە، سوپای عێراق توانی شکۆی خۆی بەدەست بهێنێتەوە و هێزی خۆی بۆ کۆنتڕۆڵکردنی دۆخی ئاسایشی وڵات بسەپێنێت، هەروەها لەم کاتەدا هێزێکن دوور لەحزبایەتی و مەزهەبی و بوونەتە جێگەی رەزامەندیی هەموان.
سەدر ئاماژەی بەوەش کرد، دوایین ئەرکی سوپای عێراق کە وەک ئاستەنگێک دێتە پێشیان پاراستنی سندوقەکانی دەنگدانە لە هەڵبژاردنی تشرینی یەکەم، لەگەڵ ئەوەشدا دڵنیاین لەوەی دەتوانێت رێگربێت لە رودانی پێشێلکاری، گەندەڵی و ساختەکاری لەرۆژی هەڵبژاردن دا.
بەپێی دوایین ئاماری کۆمیسیۆن، ٢٧٦ حیزب و ٤٤ هاوپەیمانی لە پرۆسەی هەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمانی عێراق لە ١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١ بەشدارن، زیاتر لە ٢٤ ملیۆن کەس لە ٨٣ بازنەی هەڵبژاردنەوە ٣٢٩ کاندیدی پەرلەمان هەڵدەبژێرن کە نۆ کورسییان بۆ پێکهاتەکانە.
342/